بێ ئاگایی لە چارەنووسی چالاکێکی میدیایی لە شاری مەریوان

ک.م.م.ک:

شەممە رێکەوتی ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “دلێر مەردووخی ” وێنەگر، وچالاکی میدیایی خەڵکی شاری مەریوان لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران ڕفێنرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو پاش ئەوەی بە تەلەفۆن بۆ یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی حکوومەتی ئێران لە شاری مەریوان بانگ کرا لەو بنکەیە بێسەروشوێن کراوە.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، بە بەردەوامی بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ وەدەستهێنانی زانیاری لە بارودۆخ و شوێنی بەندکرانی ناوبراو و تۆمەتە پاڵخراوەکانی بێ ئاکام بوونە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *