ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی نێعمەت عەزیزی ٤٥ساڵ تەمەن خەڵکی نەوسوود، بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندارکرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ئێران ئێوارەی چوارشەمە بەبێ هۆشداریدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان دایە بەر دەسڕێژی چەکەکانیان.
شیاوی باسە ئەم کۆڵبەرە پێی بریندار بووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.
ق.ش