مەریوان؛ دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران


ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە گەیشتوون، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲٤ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی دانیال زەندی فەر ۲۰ ساڵە و زانیارتوانا ۲٥ ساڵە و خەڵکی گوندی سەردۆش-ی سەربە مەریوان، بەبێ نواندنی فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر وگوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *