۲ کرێکار لە دوو ڕوداوی جۆراوجۆری کاریدا بە هۆی نەبوونی کەرەسەی پێویستی پاراستن گیانیان لە دەستدا و ۳ کرێکار بریندار بوون.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی ۳۱ خەرمان کرێکارێکی پیترۆشیمی لوڕستان بە هۆی وێکەوتن لە کارەبای ۲۰ کیلوڤات، گیانی خۆی لە دەستدا. پاش ڕودانی ئەم کارەساتە هێزە فریاکەوتنەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکەیان راگوێزی نەخۆشخانەی خوڕەم ئاوا کرد بەڵام بە هۆی گرانی برینەکەوە پێش لە گەیشتن بە نەخۆشخانە بریندارەکە گیانی لەدەستدا.
دیسان لەو ڕۆژەدا، هەڵکەندنی چاڵ بە بێ لە بەر چاوو گرتنی هیچ ستانداردێک بو بە هۆی گیان لەدەستدانی کرێکارێک و سێ کرێکاری دیکە بریندار بوون.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، چاڵ کەندنی بە بێ لە بەرچاوو گرتنی هیچ ستانداردێک لە شەقامی بەهشتی ورمێ بو بە هۆی گیان لەدەستدانی کرێکارێک و بریندار بوونی سێ کرێکاری دیکە. کرێکاران لە شەقامی بەهشتی ورمێ، لەشوینی بینای شۆاری شاری ورمێ خەریکی هەڵکەندنی چاڵ بوون، کە دیوارەکانی چاڵەکە هەرس دێنیت. بە هۆی ئەم هەرسەوە کارناسان هۆکاری سەرەکی ئەم ڕوداووە دەگێڕنەوە بۆ لە بەرچاوو نەگردتنی ستانداردی ئەندازایاری چاڵکەندن، کە لە ئاکامدا کرێکارێک گیانی لە دەس دەدات و سێ کرێکاری دیکە بە گرانی بریندار دەبن و دەگوازریەنەوە بۆ نەخۆشخانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان