ئازادی پارێزەرێک و ٣چالاکی مەدەنی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە٢٤ی ڕێبەندانی٢٧٢٢ی کوردی، ٣کەس لە ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی کەلتووری ــ کۆمەڵایەتی نۆژین بەناوەکانی سەیوان ئیبراهیمی، سروە پوورمحەممەدی و سۆما پوورمحەممەدی بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنە ئازاد کران.

هەر لەم چوارچێوەیە، یەزدان(ئایەت) عارفی نیا مافناس و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری ئابدانان و نیشتەجێی تاران پاش تێپەڕینی ٣مانگ و نیو زیندان ئازاد کرا.

شیاوی باسە، یەزدان عارفی نیا ڕێوەبەری دامەزراوەی یاسایی هەنارس لە تارانە کە بە گەڵاڵەی سکاڵای ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا بەتۆمەتی ئاڵۆزاندنی بیروڕای گشتت لە تاران دەستبەسەر و لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتەوە لە تاران بە٦ مانگ زیندان و قەدەغەی چوونەدەرەوە لەوڵات مەحکووم کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *