گواستنەوەی کاربەدەستێکی پێشووی هێزی ئینتیزامی بۆ بەندیخانەی کامێران

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، لەو ڕۆژانەی دوایی دا فەخرەدین فاتیحی ڕاهێنەری پێشووی لەشجوانی هێزی ئینتیزامی رەوانەی بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری کامێران کرا.

پێویستە بگوترێ کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٧ی مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا و تا ئێستا لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.

شیاوی باسە کە، فەخرەدین فاتیحی پاش ١٧ ساڵ کار کردن لەو دامەزراوەیە دا لە کارەکەی دەرکرا و سالێکیش بەندکرانی زۆرە ملی لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە بەسەردا سەپا بوو.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *