هاوڵاتییەک بڕیاری بەندکردن و سزای زیاتری بۆ دەرکرا

ک.م.م.ک:

شەممە رێکەوتی ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “قوباد یاری ” کوڕی محەممەدعەلی خەڵکی گوندی تاج ئابادی شاری بەهار سەر بە هەمەدان کە لە مانگی خەزەڵوەری رابردوودا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکان دەستبەسەر کرا بوو و پاشان بە بارمتە ئازاد کرا دادگای تاوانەکانی ئەو شارە بڕیاری ٩١ ڕۆژ بەندکران و سزای زیاتری بۆ دەرکرد، بەڵام ئەو بڕیارە بۆ ماوەی سالێک بە هەڵاوەسراوی دەمێنێتەوە.

بە گوێرەی ئەو بڕیارنامەیە کە لە لایان لقی ١٠١ی دادگای ئەو شارە بۆیان ناردووە، پێی ڕاگەیێندراوە لە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە درۆ دژی دەسەڵات لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە ٩١ ڕۆژ بەندکران و کورتە نووسراوەیەک لە کتێبی “ویلایەتی فەقیه “(نووسەری ئەم کتێبە خومەینی-یە) و پێکهێنانی کۆنفرانسێک لە بەشی ئایدۆلۆژیای سیاسی سپای پاسدارانی ئەو شارە لە ماوەی ٣مانگدا لە سەر ناوەڕۆکی کتێبەکە بەڕێوەببات، لەئەگەری ئەنجام نەدانی ئەو داوایە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *