ک.م.م.ک
یەکشەممە۲۲ی ڕێبەندانی۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی جەماڵ عەلیزادە، خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی۳ ملیارد تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندی ئێران لە شاری نەغەدە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرا.
شایانی باسە کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی۲۳ی رەزبەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران لە ماڵەوە دەستبەسەرکرا بوو.
ع. س