بەشداری لە ڕێوڕەسمی ٢٢ی ڕێبەندان بۆ قوتابیان زۆرەملێیە

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، بەرپرسانی قوتابخانەکانی بۆکان نامەیان بۆ باوک و دایکی قوتابیان ناردووە کە بەشداری منداڵەکانیان لە ڕێوڕەسمی ٢٢ی ڕێبەندان واتە سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی زۆرە ملێیەو و لە ئەگەری بەشداری نەکردنیان ڕووبەڕووی سزا و لێپرسینەوە دەبن.

شیاوی باسە لەمساڵدا کە بەهۆی ناڕەزایی نیشاندان و مانگرتن و خۆپیشاندان لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان، بەهەزاران قوتابی و خوێندکار و خەڵکی سڤیل کەوتنە بەر هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران و ڕاپێچی زیندانەکان کران، بریندار و کەمئەندام کران و کوژران کەچی کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ ئەو خەڵکە ناڕازییە بەزۆر پەلکێشی ناو ڕێوڕەسمە حکوومیەکانی خۆی بکات و لە ڕێی مێدیاییەوە ڕەوایەت بداتەوە بەخۆی و بە جیهان بڵێ خەڵک لە پشتی ئێمەیە و ئەو خۆپیشاندانانەیش دەستی دەرەکی و پلانی دژمنانی کۆماری ئیسلامی بوون ئەگینا خەڵک کۆماری ئیسلامیان دەوێت لە کاتێکدا زۆربەی بنەماڵەکان داخدار و دڵ برینداری لەدەستچوونی منداڵەکانیانن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *