ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە چالاکان و ڕێبەرانی ناسراوی بزوتنەوەی کرێکاری کوردستان و ئێران عوسمان ئیسماعیلی لەڕەوتی دەستبەسەرییە بەربڵاوەکانی ئەم دواییانە، ڕۆژی چوارشەممە١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەشاری سەقز دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، تا ئێستە هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.
شیاوی باسە عوسمان ئیسماعیلی تا ئێستە دەیان جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە و زیندانی کراوە و سەرەڕای ئەوەی نەیان توانیوە بەڵگە و تاوانێکی دیاریکراو بخەنەپاڵی.
ق.ش