پیرانشار؛ هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “هۆشمەند گولابی” کوڕی حەمزە خەڵکی پیرانشار، ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە تەنیشت یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو شارەیە پاش ئەوەی کە چندین جار بە لەسەرخۆیی و هێمنانە چۆتە لای بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و سەبارەت بە بەرزی دەنگی بلیندگۆکە کە سروودی “سلام فەرماندەی “بڵاوکردنۆتەوە، نارەزایەتی دەربڕیوە و پێشنیاری نەزمی دەنگەکەی کردوە و کاتێک پێشنیار و ناڕەزایەتیەکانی بێ جواب بووە، لە گەڵ بەرێوەبەرەکە دەمەقاڵە و تێکهەڵچوونیان لە نێوان ڕوودەدات بەڕێوەبەر تەلەفۆن بۆ هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم دەکات و ئەوانيش زۆر زوو دەگەنە قوتابخانەکە و ناوبراویان دەستبەسەر کردوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *