ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی ژمارە ٢ی حکوومەتی ئێران لە شاری ئیلام، هاووڵاتییەک بە ناوی “مێهدی سادقی ” بڕیاری ٦ مانگ بەندکرانی زۆرە ملی و لێدانی ٧٤ قامچی و ٢ساڵ قەدەغەی چوونە دەرەوەی ووڵاتی بۆ دەرکرا.
بە پێی هەواڵەکە، ناوبراو لە پێناو تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی سزای بەندکران و قامچی لێدانی بە سەر دا سەپاوە.
شیاوی باسە کە، ئەو هاووڵاتییە لە ڕەوتی ناڕەزایەتیەکانی گشتی لە ئیلام لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا بوو.
ع. ر