ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، حوکمی زیندانی فەرزانە سەیدی خوێندکاری خەڵکی ئیلام لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی حکوومەتی ئێران لەو شارە، بە ٢ساڵ و ٢مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو، دانی غەرامە بەبڕی٢٥ملوێن تمەن، ٢ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوە لە وڵات و پووچەڵ کردنەوەی پەساپۆڕت داشکا.
ناوبراو پێشووتر لەلایەن دادگای سزاکانی حکوومەتەوە لە ئیلام، بەبۆنەی تۆمەتگەلی وەکوو: گردبوونەوەی و یارمەتیدان، پڕوپاگەندا دژی دەسەڵات و تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ٤ساڵ و ٣مانگ زیندانی تەعزیری، ٢ساڵ ڕێگری لە چوونەدەروە لە وڵات و پووچەڵکردنەوەی پەساپۆرت مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە، فەرزانە سەیدی لە ٢٣ی ڕەزبەری ئەمساڵ لەڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش مانگێک بەدانانی بارمتەی٣ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازاد کرابوو.
ق.ش