ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی: “محەممەد تاهیر ئەحمەدی ئەقدەم،” “سمکۆ دوودکانلوو” و “هێمن سەرگووڵی ” خەڵکی گوندی کۆزەکەرێز سەر بە شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کران.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئەو سێ کەسە لە کاتی دەستبەسەر بوونیان دا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان بێ بەش کرابوون، و تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە پاڵخراوەکانیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر