ک.م.م.ک
شەپۆڵی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە و بەپێ زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەلایەنی کەمەوە ۱۲ هاووڵاتی شاری ئابدانان-ی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسییان نادیارە
ناسنامەی ئەو هاووڵاتییانەی لەم دوو ژۆژی ڕابڕوو دا دەستبەسەر کراون بەم شێوەی خواڕێوەیە؛
محەممەد چراخی، زەبیحوڵا جەمادی، سامان مورادی وەند، محەممەد غۆڵامی، عەلی ئەسغەر میروەسی، مەجید میرزایی، ئەمیر حوسەین نامدارپوور ،موجتەبا سەعیدی، عەبدولا جامی، ئاراس محەمەدزادە (ڕاهێنەر و وەرزشەوانی بەناوبانگی هونەرە جەنگییەکان)، عەلی بەرفی و ساسان محەمەد وەلی.
شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و چارەنووسی ئەم دوانزدە هاووڵاتییە هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س