کرماشان؛ دەستبەسەر کردن و دەرکردنی بڕیاری بەندکردن بۆ دوو هاووڵاتیی

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، مامۆستایەکی قوتابخانە خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی” کامڕان ئاسا” لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە کامڕان ئاسا برای کیانووش ئاسا-یە کە یەکێک لە گیان بەخت کردووانی ناڕەزایەتیەکانی گشتی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاویە.

لە لایەکی ترەوە، لەم چەند رۆژەی رابردوودا هاووڵاتییەکی تەمەن ١٨ ساڵی بە ناوی “ئەرشیا بەرزین ” خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایان دادگای شۆرشی حکوومەتی ئێران لەو شارە بڕیاری ٣ ساڵ بەندکرانی زۆرە ملی و لێدانی ٧٤ قامچی بۆ دەرکرا.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *