ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئایەت عارفینییا ” خەڵکی شاری ئابدانان و بەڕێوەبەری لاپەڕەی تێلگڕام بە ناوی “آبدانان در گذر زمان ” کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتیەکانی گشتی لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکان دەستبەسەر کرا بوو لە لقی یەکی دادگای شۆرشی ئیلام، بە سەرپەرشتی دادوەر ڕەجەب محەممەدی بڕیاری ٦ ساڵ و ٧ مانگ و نیو بەندکران و ٢سال قەدەغەی چوونەدەرەوەی ووڵاتی بۆ دەرکرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئایەت عارفینییا دەرچووی کۆلێژی دادە.
ع. ر