بانگهێشت و لێپرسینەوە لە٣ مامۆستای ئاینیی لە شارەکانی پیرانشار و نەغەدە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو مامۆستای ئاینیئ بەناوەکانی ئەسعەد حەسەنی پێشنوێژی گوندی خورنج و فارووق یووسفی پێشنوێژی گوندی کلکین سەربە شاری پیرانشار بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکرا.

هاوکات مامۆستا ڕەسووڵ ئەحمەدنەژاد پێشنوێژی گوندی باڵقچی سەربە شسری نەغەدەیش بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە بانگهێشت کرا.

ئەم ٣مامۆستێە پاش چەندد کاتژمێرلێپرسینەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئازاد کران.

شیاوی باسە، ئەم مامۆستا ئاینیانە لە پێوەندی لەگەڵ واژۆی بەیانیەی زانایان و پشتگیری کردن لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکان بانگهێشت کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *