خۆپیشانداندۆکیومێنتدۆکیومێنت و گەواهیدانسلایدەر

قەدەغەکردنی ناولێنانی ژینا لە پارێزگای فارس

ک.م.م.ک:

بەپێی بەڵگەیەکی فەرمی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەستی کەوتووە، ئیدارەی چاودێری بەسەر شوێنی گشتییەکانی فەرماندەری ئینتزامی پارێزگای فارس لە ڕاگەیەندراوێکدا ناولێنانی کەسانێک بەناوی ژینا قەدەغە کردووە.

لەم ئاگادارکردنەوەی ئەم ئۆرگانەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە ئەم وشە و ناوە نائێرانییە، هەربۆیە بەکارهێنانی قەدەغەیە.

هەروەها لە دەقی ئەم ئاگادارکەرەوەدا ئاماژە بە کوردی بوونی ئەو ناوە کراوە و ڕاگەیەندراوە، قەدەغەی ناوی ژینا بەهۆی نائێرانی بوون و کوردی بوونی ئەم ناوەیە.

شیاوی باسە کە ئەو کچە گەنجە سەقزییە کەلە تاران لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا لە ناسنامەکەی مەهسا نووسرابوو، بەڵام لە کوردستان، لە ماڵەوە و لە نێوان خزم و کەس و بنەماڵەکەی ناوی ژینا بوو. بنەماڵەکەی بەپێی ئەوەی مۆڵەتیان نەبوو کە ناوبراو بە ناوی کوردییەوە ناو بنێن، ناچار ببوون کە لە ناوێکی دیکە کەڵک وەربگرن.

حکوومەتەکانی ئێران لەماوەی ١٠٠ساڵی ڕابردوو، کەلتوور و زمانی کوردیان قەدەغە کردبوو و لەڕێی کەڵکوەرگرتنی تەواو لە ئاسانکارییەکانی دەوڵەتی و سەرکوتی تەواو بەمەبەستی ئاسمیلەکردنی زمان و کەلتووری نەتەوەی کورد دەسپێشخەرییان کردووە.

ق.ش

Related posts

جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ

Rahim Kholafai

سەقز؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەکی گەنج لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

Bilal Enferadi

هەڵوێستی سێ ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردستان لەهەمبەر دانانی نوێنەری حکومەتی ئێران بۆ بەرپرسیارەتی نۆرەیی “کۆڕبەندیی کۆمەڵایەتی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ”

Leave a Comment