سامان یاسین بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا

ک.م.م.ک:

شەممە٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، سامان یاسین(سەیدی) سترانبێژی ڕەپی کرماشانی و لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە تاران، لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەپێی دواین زانیارییەکان سامان یاسین بۆ چارەسەری پزیشکی کاتی لە نەخۆشخانە بۆ دیاریکراوە، بەڵام لەڕێی نەخۆشخانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە کە دامەزراوە ئەمنیی و قەزاییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم سترانبێژ و ڕەپەی کوردیان بە محاربە تۆمەتبار کردووە و ئێعدامی بەسەردا سەپێنراوە.

سامان یاسین١٠ی ڕەزبەری٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر و پاش چەندد ڕۆژ بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایەوە؛ پاشان بۆ زیندانی کەرەج ڕاگوازرابوو.

ناوبراو لە سەردەمی دەستبەسەری، لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری بووە. سامان یاسین بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گرانترین ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیدا بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *