هاوڵاتییەکی کورد لە زیندانی کەرەج ئێعدام کرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٣ی ڕێبەندانی٢٧٢٢ی کوردی، حوکمی سێدارەی سامان نەبی گەڕووسی هاوڵاتی خەڵکی کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان و نیشتەجێی کەرەج لە زیندانی ئێران ناسراو بە بوندیخانەی کەرەج چێبەجێکرا.

بەپێی هەواڵەکە، سامان نەبی گەڕووسی بەتۆمەتی تاوانی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە کە لەماوەی حەوتوویەک لە بەندیخانەی کەرەج، حوکمی ئێعدامی پێنج زیندانی جێبەجێکراوە کە ناونیشانی یەکێکی دیکە لەوان سابینا ئیسمایل زادە کوڕی خالید و خەڵکی مەهابادە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *