ک.م.م.ک:
دووشەممە رێکەوتی ٣ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەمیر مورادی ” تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی ئەحمەد خێزان دار و خاوەنی یەک منداڵە و خەڵکی میراوا سەر بە شاری بۆکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری بەندکردنی رەوانەی بەندیخانەی شاری بۆکان کرا، ئەو هاووڵاتییە لە مانگی خەزەڵوەری رابردوودا لە لایان لقی ٢ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی، بڕیاری ٣ مانگ بەندکرانی زۆرە ملی بە سەر دا سەپا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی و لێپرسینەوە و ئەشکەنجە دانی بە زەبر و زەنگ بە بارمتە ئازاد کرا بوو.
ع. ر