بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: خویندکارانی زانکۆی کرماشان لە ڕۆژی دووشەممە ۲۹ خەرمانانی ۹٥ی هەتاوی ناڕەزامەندی خۆیان لە هەمبەر سوکایەتی کاربەدەستانی زانکۆ و کێشەکانی سیستمی پەروەردەی ئەم زانکۆیە بە ڕێخستنی کۆبونەوەیەک دەردەبڕن.
خویندکاران دەڵێن بەرپرسی گشتی زانکۆ لە کاتێکدا خویندکاران بۆ چارەسەری پرسی خویندن سەردانی دەکەن بە سوکایەتی و جنێودان وڵامیان دەدەتەوە.
بەرپرسی گشتی (ریئس) زانکۆ بۆ نمونە لە هەمبەر کچە خوینکارێک کەبۆ جێبەجێ کردنی کێشەکانی سەردانی دەکات بە جنێودان و سوکایەتی وڵامی دەداتەوە، لە حاڵێکدا کە ئەم خوینکارە خەریکی ڤیدۆ هەڵگرتن بوە، مۆبایلەکەی بەزۆر لێدەستێنێت و دەشکێنێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان