ڕفاندنی دوو هاوڵاتی لە مەریوان و سەردەشت

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی چۆڕی سەربە شاری مەریوان بەناونیشانی سەعدی غەفاری کاتژمێر ١١ی شەو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپای ئێرانەوە ڕفێنراوە.

بەگوێرەی هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

هەرلەم پێوەندیتەدا ڕۆژی دووشەممە٣ی ڕێبەندان، هاوڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بەناونیشانی عوسمان پەردەدار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕفێنراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە کە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراویش بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: