ک.م.م.ک:
پێنجشەممە٢٩ی بەفرانباری٢٧٢٢ی کوردی، ئەیووب حەدیسی هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار و لە ئەندامانی ئەنجوومەنی لایەنگرانی ژینگەی ئەو شارە، پاش کۆتایی حوکمەکەی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە ئازاد کرا.
ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی٢١ی خەزەڵوەر، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانەکەی بۆ زیندانی حکوومەت لە نەغەدە ڕاگوازرابوو.
شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکان ناوبراویان لە ٩ی ڕێبەندانی ساڵی پار بەبێ حوکمی قەزایی و بەلێدانەوە دەستبەسەرکرابوون و لە ١٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بەدانانی بارمتەی یەک ملیاردو٥٠٠ملوێن تمەنی لە زیندان ئازاد کرابوو.
شیاوی باسە ئەیووب حەدیسی لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لە پیرانشار بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی ئێران بە٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.
ق.ش


