ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، مامۆستا سابیە خودامرادی پێشنوێژی شارۆچکەی قەوخ سەربەشاری سەقز لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئاینییەوە لە هەمەدان بانگهێشت کرا.
شیاوی باسە تا ئێستە هۆکاری ئەم بانگهێشتە نەزانراوە.
لەهەواڵێکی دیکەدا هاتووە کە هاوڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بەناونیشانی سینا کاکی تا ئێستە دووجار بانگهێشتی دادگای ئێران کراوە و ناوبراو چاوەڕێی حوکمی دادگایە.
بەپێی هەواڵەکە، ناوبراو بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و تێکدانی ئاسایشی گشتی دادگایی کراوە.
جێی سەرنجە کە سینا کاکی ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
ق.ش