ک.م.م.ک:
یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران لە شاری بۆکان، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵە یان بە ناوی سادق ئاهەنگەری ڕفاند و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.
بە گوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی نیزێک لەو هاووڵاتیە: پێنج کەس لە هێزە سەرکوتکەرەکان لە کاتژمێر ۵ی بەرەبەیانی لە ڕێکەوتی ئاماژە پێکراو دا هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی سادق و لە بەر چاوی ئەندامانی بنەماڵەکەی ڕفاندوویانە.
سەرچاوەی ناوهێنراو رایگەیاند، سادق ئاهەنگەری خێزان دارە و خاوەنی دوو منداڵی کەم تەمەنە، پێویستە بگوترێ کە، تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر


