ک.م.م.ک:
یەکشەممە ۲٥ی بەفرانباری۲۷۲۲ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی فەرزاد مەجیدی و پێدرام غەفوری خەڵکی جوانڕۆ- لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕازییەکانی گەڵ- لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازادکران.
لەو چوارچێوەیەدا ئێلهام مۆدریسی ۳۲ساڵە، خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری پردیسی شاری کەرەج، بە دابینکردنی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی کچویی لە شاری کەرەج ئازاد کرا.
پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۱ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە ئەنجامی هەڵکوتانێکی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران لەسەر ماڵەکەی، ناوبراو دەستبەسەرکرابوو و هەموو کەلوپەلە تایبەتییەکانی-ش دەستی بەسەر دا گیرابوو.
جێی ئاماژەیه که ئەو هاوڵاتییە، بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە هەڵسووکەوتی نەشیاوی هێزە ئەمنییەتییەکان لەزیندان و بێبەشکردنی لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیدا، مانی لەخواردن گرتبوو.
ع. س


