ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتوون، ڕۆژی یەکشەممە۲٨ی بەفرانباری۲۷۲۲ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران هاووڵاتییەکی کامێرانی بە ناسنامەی عادل ئەحمەدی لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەرکردووە و گواستوونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژی هەینی ۳۰ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناسنامەی فرووتەن گورگانی خەڵکی گوندی ماراب-ی سەر بە شاری کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەر وەها هەر لەم ئاراستەیەدا،
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی۲٨ی بەفرانبار، مەسعود قادری ٤٤ساڵە و کوڕی حوسەین و خەڵکی بۆکان لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە هێزە ئەمنییەتییەکان.دەست بەسەر مۆبایلی ئەو هاووڵاتییە و ئەندامانی بنەماڵەدا گرتووە.
شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س