ک.م.م.ک:
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، مێرمنداڵێکی ١٦ساڵ تەمەن بەناونیشانی هیوا ئێختیارەلدینی خەڵکی بەشی ئارمەردەی سەربە شاری بانە بەهۆی بەستەڵەک و سەرما لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە ڕەقبوویەوە و گیانیلەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم مێرمنداڵە بەبۆنەی تاریکی ڕێ ون دەکات و لە هاوڕێیانی دادەبڕێت و لە کۆتاییدا بەهۆی سەرما و بەستەڵەک ڕەق بوویەوە و گیانیلەدەستدا.
بەپێی هەندێ سەرچاوەی نافەرمی گوایە مێرمنداڵێکی دئکەیشی لەگەڵ بووە کە هەر بەبۆنەی ئەو حاڵەتەوە چووەتە کۆماوە بەڵام هێشتا ناونیشانی نەزانراوە.
ق.ش