سنە؛ دەستبەسەری ئەندامێکی ئەنجوومەنی نۆژین

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی کەلتووری ــ کۆمەڵایەتی نۆژین، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵەکە، تا ئێستە هۆکاری دەستبەسەری ئەم مامۆستایەی زمانی کوردی نەزانراوە.

شیاوی باسە کە ئەنجوومەنی کەلتووری ــ کۆمەڵایەتی نۆژین یەکێک لە ئەنجوومەنە چالاکەکانی کوردستانە و لەبواری کەلتووری، پەروەردەی زمانی کوردی و کۆمەڵایەتی چالاکی دەکات، هەربۆیە ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران چاوی دیتن و هەڵسووڕانی ئەم ناوەندەیان نییە و زارای محەمەدی ـیش لە ئەندامانی ئەم ئەنجوومەنەیە کەبەبۆنەی پەروەردە بەزمانی دایکی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراو هەنووکە لە زینداندایە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *