ک.م.م.ک:
چوارشەممە ۲٨ی بەفرانباری ۲۷۳۲ی کوردی، فایزە مۆدەرێس گۆرجی، خەڵکی شاری سنە، لەلایەن پۆلیسی حکوومەتەوە لە شارەکە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ژینا مۆدەرێس گورجی، چالاکوانی مافەکانی ژنان و کچی فایزە مۆدەرێس گۆرجی لە ڵاپەرەی تویتەرەکەیدا هەواڵی دەستبەسەرردنی دایکی پشتڕاست کردەوە و نووسیوەتی کە: “هۆکاری دەستبەسەرکردنی دایکم، ڕۆیشتن بۆ بەهشتی محەممەدی لە سنە بۆ سەر مەزاری ئایدا فەرزانە و ئاروین مۆرەتەب لە ساڵیادی کوژرانی ئەوان و هەبوونی دەستەگوڵێک لەدەست دا بووە”.
شایانی باسە، فایزە مۆدەرێس گۆرجی لە ڕێکەوتی ۱٨ی بەفرانبار لە سێیەمین ساڵیادی خستنەخوارێ فڕۆکەیەکی ئۆکرانیا لەلەیەن سوپای پاسدارەکان، لە بەهەشتی محەممەدی سنە بەنیاز بوو سەردانی گۆری ئایدا فەرزانە و ئاروین مۆرەتەب لە قوربانییەکانی ئەو کارەساتە بکات، بەڵام هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە داخستنی دەوازەی بەهشت محەمەدی، ڕێگەیان نەدا هاوڵاتیان لەسەر مەزاری ئەو دوو کۆچکردووە ئامادەبن و بەشداری ڕێوڕەسمەکە بکەن.
ع. س