ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرعان حەسەن زادە ” خەڵکی شاری شنۆ هەر لە بەردەوامی دەستبەسەر کردنەکانی هەڕەمەکی هاووڵاتیانی کورد لە لایان حکوومەتەوە لە سێرێیانی نەڵیوان شوێنی راگرتن و پشکنین ، بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر بە لێدان و تووندوتیژی دەستبەسەر کرا و بێ سەروشوێنیان کرد.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر


