دوو هاووڵاتیی تر لە شنۆ دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:
سێشەممە۲۷ی بەفرانباری۲۷۲۲ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی عوسمان ئارێس زادە ٥۰ ساڵان و هەژار مەحموودیان ۳٨ ساڵە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکران و گوازرایەنەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی سیاسیی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری ورمێ.

بەپێی ڕاپۆرتەکە دەستبەسەر کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی و لە ماڵەوە بە زەبری هێز و لێدان ئەنجام دراوە.

شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم  دوو هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *