مەهاباد؛ هاوڵاتییەکی ژنی خەڵکی مەهاباد کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بەناونیشانی مریەم ڕەحیم سووری(فەرزانە) کچی عەبدولڕەحمان و خاتوو خورشید، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ و نیشتەجێی گەڕەکی ئازادگانی شاری مەهاباد بەهۆی کێشەو ئاڵۆزییەکانی ژیان کە هۆکارەکەیشی بەرپرسانی ئەرک وەخۆنەگر و ناکارامەی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن، بەخواردنی چەندد حەبێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، لەکوردستانی بندەستی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی بێ هیوایی لە ژیان و ژیانی تاقەتپڕووکێن، زۆرکەس خۆکوژی بەچارەسەرێکی گەنجاو بۆ دەربازبوون لە گرفتەکان دەزانن و بەوهۆیە پەنای بۆدەبەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *