خۆی؛ هاووڵاتییەک بە ١٠ ساڵ بەندکرانی دوورخستنەوە لە زێدی حووکم درا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “تەوحید دەروێشی(لوقمان ) تەمەن ٣۵ ساڵ خەڵکی شاری خۆی، کە لە ٢٣ی ڕەزبەری ئەمساڵدا لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی لە شاری تەورێز دەستبەسەر کرا بوو، و زیاتر لە دوو مانگ لە گرتنگەی ئەمنیەتی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دا لە ژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجە دابوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لقی یەکی دادگای شۆرشی شاری تەورێز ناوبراوی بە تۆمەتی موحاڕەبە ،بڕیاری ١٠ ساڵ بەندکرانی دوورخستنەوە لە زێدی بۆ بەندیخانەی ئەحواز و سزای دانی ۵ میلیار تمەن تاوان و زیان بۆ یەکێک لە بانگەکانی ئێرانی بەسەردا سەپاند.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *