مسافرانی ئۆتۆمبیلێک لە ورمێ بەر دەستڕێژی گوله دران

بە پێی ڕاپورتی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ۲ شارۆمەندی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکان لە بەشی سیلوانە گیانیان لە دەستدا.

بە پێی ئه‌و راپۆرته‌، ڕۆژی  یەک شەممە ۲۸ خەرمانانی ساڵێ ۹٥ی هه‌تاوی، هێزەکانی پاسگای گوندی «هشتیان» سەر بە دەڤەری سۆمای برادۆست تەقەیان کردە سەر ئۆتۆمبیلێک لە جۆری پەیکان کە لە ئاکامی ئەم دەستڕێژانەدا شۆفیری ئۆتۆمبیلەکە بەناوی ئەرکان سەعیدی کوڕی عوسمان دەست بە جێگیانی لە دەستدەدات.

ئەم کارەساتە کاتژمێر ۳: ۳۰ سەر لە بەیانی یەک شەممە ڕوویداوە و کوڕەمامی ئەرکان کە هاوڕێی دەبێت بە گرانی بریندار دەبێت.

دوو قوربانی ئەم کارەساتە خەڵکی گوندی «گیچە» سەر بەسۆمای برادۆست بوون.

بە گوتەی کەسانی نەزیک لە ڕووداوەکە دەڵێن لە دوای پشکنینی ئۆتۆمبیلەکە، ئیزنی دەرچوونی ئۆتۆمبیلەکە دەدرێت بەڵام پاشان و لەناکاودا بە گومانی ئەوە کە کەلوپەلی نایاسای هەڵگرتوە، دەدرێتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

باس لەوە دەکریت کە جگە لە دوو قوربانی، ژنێکی مامناوندی لە ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، بەڵام هیچ زانیاریەک لە مەڕ تەندرسی ئەم ژنە لە بەر دەستدا نیە.

چالاکانی مەدەنی سەرەڕای ئەوەی کە ساڵیانێک دەڵین کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕوانگەی ئەمنیەوە چاوو لە شارۆمەندانی کورد دەکات بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخەکە ڕوو لە خڕاپتر بوونە.

ئەم کارەساتە لە کاتێکدا ڕویداوە کە بەپێی یاسای ئێران، پشکنینی ئۆتۆمبیل لە کاتی تاوانگەلێک کە بە کەرەسەی تاوان لە بەر چاوو نیە دەبێت بە حوکمی فەرمی دادوەر پشکنین بێتە بواری کرداریەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان