دوو هاووڵاتی لە شارەکانی کامیران و دیواندەرە دەستبەسەرکران ک.م.م.ک: بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتوون، ڕۆژی یەکشەممە۱٨ی بەفرانباری۲۷۲۲ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاوڵاتیەکی کامیرانی بە ناسنامەی ئارەش تەبعی دەستبەسەرکردووە و گواستوونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژی شەممە ۱۷ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی بە ناسنامەی ئەرسەلان دیوارگەر خەڵکی شاری دیواندەرە پاش ئەوەی بانگکرابوو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارەدا دەستبەسەر کرابوو.

شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *