نازیــلا مەعرووفیان بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، نازیلا مەعرووفیان خوێندکاری بواری ڕۆژنامەوانی زانکۆی عەلامە و هەواڵنێری خەڵکی سەقز بەدانانی بارمتەی ٦٠٠ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، نازیلا مەعرووفیان لە ڕێکەوتی٨ی خەزەڵوەر و لەڕەوتت خۆپیشاندانە گشتگیرەکان، پاش ئەنجامە ئاخافتنێک لەگەڵ ڕێزدار ئەمجەد ئەمینی ــ باوکی ژینا ئەمینی ــ سەرەتا لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە کەوتەبەر هەڕەشە و پاشان لە شوێنی ژیانی ـ لە تاران ـ ڕفێنرا.

نازیلا مەعرووفیان بەر لە دەستبەسەری لەلاپەڕەی تویتەری خۆی نووسی: ئاخافتنی چەندد ڕۆژ پێشترم لەگەڵ باوکی# مەهسا ـ ئەمینی ڕێگەنادەن بڵاو بکەمەوە. سەرەتا تێلەفوون بۆ باوکم دەکەن و دەڵێن کوردن و دڵمان بۆتان دەسووتێ، کچەکەت خڕ بکەوە، کچەکەت تەمەنی لە خوارە و دواتر پێوەندی بەخۆمەوە دەکەن، حوکمی دەستبەسەریت لە پێشمدایە گەر منەتی هەڵگری بەبیانووی فڵان و فیسار بۆ زیندان بەڕێ دەکرێی!
نازیلا مەعرووفیان پاش ٧٠ڕۆژ بەدانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگا لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *