هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران هاووڵاتیەکیان لە سەقز ڕفاند

ک.م.م.ک:
دووشەمە ۱۹ی بەفرانباریی۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بەناوی هێمن مەجیدپوور ۲٤ ساڵە و خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندرا.

جێگای باسە کە هێزە ئەمنییەتییەکان حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ناوبراوییان ڕفاندووە و گواستویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم  هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *