سەپاندنی حوکمی دووساڵ بەسەر هاوڵاتییەکدا لە پیرانشار

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان هاوڵاتییەک بەناونیشانی ماردین(عەلیڕەزا) ڕەسووڵیان پوور ١٩ساڵ تەمەن خەڵکی پیرانشار، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای سزاکانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەمیر محەممەدی، بەتۆمەتی پێکهێنانی گردبوونەوە و سازان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بەدوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

جێی سەرنجە، ناوبراو ٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی خولی لێپرسینەوە بۆ زیندانی شاری نەغەدە ڕاگوازراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، حوکمی کۆتایی ناوبراو لە کاتێکدا پێی ڕاگەیەندراوە کە لە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *