ئازادی کاتی ٢ خۆپیشاندەر بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، یەکشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، قوتابییەکی ١٦ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری جوانڕۆ بەناونیشانی ئالان وەیسی بەدانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگا لە زیندانی حکوومەتی ئێران ئازاد کرا.

شیاوی باسە، ئالان وەیسی خاڵۆزای بوهادین وەیسی ١٦ساڵ تەمەنی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە شاری جوانڕۆ لە ١٤ی بوفرانبار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

هەرلەم چوارچێوەیەدا شەممە ١٧ ی بەفرانبار سەنعان ئەبووبەکر لاهیجانی خەڵکی پیرانشاریش بەدانانی بارمتە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە ئازاد کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *