ک.م.م.ک:
بەپێی زانیاری و بەدوادچوونی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، گەنجێکی وەرزشوانی خەڵکی شاری سنە بەناونیشانی ئەمیر حسەینی لە ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردییەوە لەلایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێنراوە و لەو دەمەوە لە ژێر گرانترین ئەشکەنجەدا بۆ لێوورگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ دژی خۆی.
بە گوێرەی هەواڵەکە، باوکی ئەمیر حسەینی بەڕێکەوت لە دادگا چاوی بەکوڕەکەی دەکەوێ و دوبینێ کە نینۆکەکانی هەڵکێشراون و کارەبایان لە جەستەی داوە و سووتاندوویانە بۆ ئەوەی دانی پێدابنێ کە پولیسێکی کوشتووە و تەنانەت گوشار دەخەنە سەرباوکی ناوبراو کە داوا لە کوڕەکەی بکا ئەو کوشتنە بگرێتە ئەستۆ، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمیر حسەینی هەموودەم ئەو تۆمەتەی بەرپەرچ داوەتەوە و بەدرۆی خستۆتەوە.
ق.ش