دەستبەسەر کردنی دوو هاووڵاتیی دیکەی کوردستانی لەلایەن حکوومەتی ئێران


ک.م.م.ک؛
یەکشەممە۱٨ی بەفرانباری۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتیەک بە ناوی ووریا قەمەری تەمەن ۳۷ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمین داوەری تەمەن ۲۳ساڵ و خەڵکی دێهلۆران چوار مانگ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و هیچ زانیاری لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم  دوو هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *