ک.م.م.ک:
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ۱۷ی بەفرانباری۲۷۲۲ی کوردی، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران چالاکوانێکی کرێکاری شاری مەریوانی بە ناوی ئەمجەد سەعیدی دەستبەسەرکردووە و گواستوونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ۱٤ی بەفرانبار، شیلان ڕەشیدزادە، چالاکوانی ژینگەیی و خوێندکاری زانکۆی پەیام نور-ی شاری سەقز، گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی حکوومەت لە سنە.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکە، ئەم چالاکی ژینگەییەکە باسی گواستنەوەی خۆی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە چارەنووسی مێردمناڵێک تەمەن ۱٦ ساڵ بە ناسنامەی فەرهاد نەوایی خەڵکی گوندی ترشکان-ی سەر بە مەهاباد کە لە سەرەتایی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، نادیارە.
ع. س