هاووڵاتییەک لەلایان سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا

ک.م.م.ک:
هەینی ۱٦ی بەفرانباری ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد مورادی و خەڵکی خامسان-ی سەر بەکامیران، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەلایەن پاسدارانی ئێرانەوە ڕفێندرابوو، لە دەوروبەری سنە بە مردووی دۆزرایەوە.

جێگای باسە کە محەمەد مورادی دانیشتووی شاری سنەیە کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەلایەن پاسدارانەوە لە شارەکە ڕفێندرا بوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *