محەمەد مەهدی کەرەمی و سەید محەمەد حوسەینی لە سێدارە دران


ک.م.م.ک:

شەممە۱۷ی بەفرانباریی۲۷۲۲ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی محەمەد مەهدی کەرەمی تەمەن ۲۲ ساڵ و سەید محەمەد حوسەینی خەڵکی بیجار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارەدران.

شایانی باسە کە ناوبراوەکان لەنێو بەشداربووانی ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی لە ڕەوتی خۆپیشاندان و مانگرتنە جەماوەرییەکانی ئێران بوون کە دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوە دەکات لە کاتی پێکدادانەکانی ئەو ڕۆژەدا لەگەڵ ۱٥ کەسی دیکە بەشدارییان لە مردنی بەسیجێک کردوون.

جێگای ئاماژەیە، کە محەمەد مەهدی کەرەمی وەک تۆمەتباری پلە یەکی کەیسەکە ناسێندراوە
.ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: