ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بەناونیشانی ڕۆژین(مەرزیە)یووسفزادە ٢٦ ساڵ تەمەن دانیشتووی تاران، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەید عەلی موزلووم بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە ٢٦ی خەرمانانی ئەمساڵ لە پێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانە گشتگیرەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە تاران دەستبەسەر کراوە.
شیاوی باسە، ڕۆژین یووسفزادە لەکاتی دادگایی کردن لە هەبوونی پارێزەر بێبەری بووە و هەنووکە ناوبراو لە زیندانی قرچەکی وەرامین زیندانی کراوە.
ق.ش