هاووڵاتییەک تر لە جوانرۆ دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
سێشەممە۱۳ی بەفرانباری۲۷۲۲ی کوردی، لە ڕەوتی خۆپیشاندانی شاری جوانرۆ هاووڵاتیەک بە ناوی خالد مەحموودی۱٨ ساڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ڕاپۆرتەکە دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە وەک دەستبەسەرکردنی دیکە لە کوردستان بەبێ نواندنی فەرمانی دادوەری و بە شێوازی ڕفاندن ئەنجام دراوە.

شایانی باسە کە، ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر کرنی تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستپێگەیشتنن بە پارێزەر بێبەری بووە.

شایانی باسە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم  هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *