هاووڵاتیەک لە کرماشان لەسێدارەدرا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ۱٤ی بەفرانباری۲۷۲۲ی کوردی, هاووڵاتییەک بە ناوی سەعدلا کەریمی سەرینی خەڵکی گوندی سەرین- ی سەر بە عوسمانوەندی کرماشان، لە زیندانی حکوومەتی ئێران ناسراو بە دیزڵ ئاوا لەسێدارەدرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو هاووڵاتییە تەمەنی ٤۳ ساڵ بووە و لە ڕێکەوتی ۱۳ بەفرانبارەوە لەگەڵ دوو زیندانی دیکە بۆ مەبەستی لەسێدارەدان گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی لە بەندیخانە دا.

جێگای ئاماژەیە، کە سەعدلا کەریمی چەند ساڵێک پێش ئێستا لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی برایی ژنەکەی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.

جێی سەرنجە کە تا ئێستا لەسێدارەدانی ئەو هاوولاتییە لەلایەن میدیا ناوخۆییەکان و دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *